سەرۆک بەرهەم کارنامەی باڵیۆزی نوێی یەکێتی ئەوروپای لە عێراق وەرگرت

- 10/13/2019 2:06:00 PM 1601 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدا کارنامەی مارتن ھۆت، باڵیۆزی نوێی یەکێتی ئەوروپای لەعێراق وەرگرت.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لەکۆشکی سەلام لەبەغدا کارنامەی مارتن ھۆت باڵیۆزی نوێی یەکێتی ئەوروپای لەعێراق وەرگرت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی یەکێتی ئەوروپا لە ئەرکە نوێیەکەیدا خواست، بەجۆرێک کە ببێتە مایەی بەھێزکردنی پەیوەندییە دۆستانەکان و ھاریکاری لە نێوان عێراق و  وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP