پەرلەمانتارێکی عێراق پشتگیری لە لەشکرکێشیەکانی تورکیا دەکات

- 10/12/2019 8:23:00 PM 23604 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەرشەد سالحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی و پەرلەمانتاری عێراق، پشتگیری خۆی بۆ لەشکرکێشیەکانی تورکیا دەدەبرێت.
 
سالحی لە پێگە فەرمی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی" ئۆپەراسیۆنی چاوگی ئاشتی بۆ پاراستنی یەکیەتی خاکی وڵاتانە و ئۆپەراسیۆنێکی ئەرێنیە".

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، لە پەیامەکەیدا هێزە کوردیەکانا و چەکدارانی داعش بە هاوتای یەک لەقەڵەمدەدات.

"پێوستە زۆربە وریایەوە لەو پرۆژانە بڕوانرێت کە داعش و پەکەکە بۆ دابەشکردنی خاکی عێراق، سوریا و تورکیا  دەیگرنە بەر".



ئەرشەد سالحی، لە ماوەی رابردوشدا چەندین جار پشتگیری و هاوسۆزی بۆ سوپای تورکیا و لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی وڵاتانی دراوسیێ دەربڕیوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP