سەرۆك بەرهەم بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ راگرتنی جەنگ لە رۆژئاڤا

- 10/11/2019 8:16:00 PM 3984 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راوێژكارێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ بەشێك لە سەرۆك و باڵیۆزی وڵاتان و نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر هێڵە، بە مەبەستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ راگرتنی جەنگ.

سالار مەحمود، راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق ئەمرۆ هەینی رایگەیاند "بە مەبەستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ راگرتنی جەنگ، دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ بەشێک لەسەرۆکی وڵاتانی وەکو میسرو ئەردەن و سەرۆکی کۆمکاری جامیعەی عەرەبی و باڵوێزی وڵاتان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان پەیوەندی ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە "لەمیانی پەیوەندیەكاندا، جەختکراوەتەوە کە پێویستە رێگەبدرێت سورییەکان خۆیان بە گفتوگۆ چارەسەری كێشەی ئەو ناوچەیە بکەن و گەر پێویستی کرد وڵاتان هاوکار و یارمەتیدەری چارەسەر بن نەک دەستێوەردان".

بە گوێرەی راوێژكارەكەی سەرۆك كۆماری عێراق، لە ئێستادا ‎داوای کۆبونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی کراوە و کۆبونەوەکە ئەنجامدەدرێت و هەڵوێست رادەگەیەنن بۆ راگرتنی هێرشی تورکیا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP