لەچوارچێوەی بەڵێنەکان بە خۆپیشاندەران
عێراق دو وەزیری نوێی دەستنیشانکرد

- 10/11/2019 2:38:00 AM 1123 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژێک دوای بەلێنەکانی عادل عەبدول مەهدی بۆ رێفۆرمی کابینەکەی، ئەمرۆ حکومەتی عێراق وەزیرانی نوێی  پەروەردە وتەندروستی دەستنیشانکرد.

ئەو بڕیارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارجێوەی بەڵێنەکانیەتی بە خۆپیشاندەران و لەپێناو دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکانە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی بڕیارەکە هەر یەکە لە سوها خەلیل، بۆ وەزیری پەروەردە  وجەعفەر عەلەوی بۆ وەزیری تەندروستی دەستنیسانکراون، هەردوکیان دەنگی پەرلەمانیشیان بەدەستهێناوە.

رێکەوتی 6 ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئێوارەی رۆژی شەممەیدا لە وەڵامی داوای خۆپیشاندەراندا 17 بڕیاری دەرکرد و تیایدا هاتوە، یەکەم، دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زەوی نیشتەجێبون لە هەمو پارێزگاکانی عێراق دەکرێتەوە، بڕیارەکەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داهاتیان سنوردارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP