چین هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە لەشکرکێشیەکانی تورکیا دەربری

- 10/11/2019 12:28:00 AM 65185 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین خوازیاری کۆتاییهێنانە بە لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا، داوا دەکات کێشەکان بە رێگەی دیبلۆماسیی چارەسەربکرێت.
دەبێت سەروەری سوریا ڕێزی لێبگیرێت

 

گێنگ شوانگ، لە پرێس کۆنفرانسێک لە پەکین لەکاردانەوە بە پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا وتی"دەبێت سەروەری سوریا  ڕێزی لێبگیرێت".

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی چین، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی سوریا و تورکیا هەوڵبدەن ورێگە نەدەن بارودۆخی ناوچەکە ئالۆز بێت.

تا ئێستا یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی چەندین هاوپەیمانی ناتۆ دژایەتی توندی خۆیان بۆ لەشکرکێشیەکانی تورکیا دەڕبڕیوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP