هەسەدە كوژرانی زیاتر لە 150 سەربازی توركیا دەستگیركردنی 9ی دیكەی راگەیاند

- 10/10/2019 11:04:00 PM 31188 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند،"لە بەرخۆدانەكانیان دژی داگیركاری سوپای توركیا بۆ ناوچەی سەرێكانی، توانیویانە زیاتر لە 150 سەربازی توركیا بكوژن و 9ی دیكەش دەستگیربكەن.

لە راگەیەندراوێكدا، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاشكرایكرد، كە لەبەرخۆدانی شەڕڤانانی هێزەكانیان ئەمڕۆ لە ناوچەی سەرێكانی رۆژئاڤای كوردستان، توانیویانە گورزێكی كوشندە لە سوپای توركیا بدەن.

ئاماژە بەوەشكراوە كە توانیویانە رێگری لە چونە ناوەوەی سوپای توركیا بۆ سەرێكانی بكەن و لە شەڕو پێكدادانەكاندا تا كاتژمێر 10ی ئەمشەو 150 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و 9ی دیكەش بە دیلی كەوتونەتە دەست شەڕڤانەكانیان.

دوێنێ سوپای توركیا، ئۆپراسیۆنێكی لەشكركێشی بۆناو خاكی رۆژئاڤای كوردستان دەستپێكردو بۆردومانێكی چڕی بۆ سەر ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل ئەنجامدا و بەو هۆیەوە دەیان هاوڵاتی مەدەنی بونە قوربانی كە منداڵ و ژنی تێدایە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP