"لە هەڵاتنی 40 زیندانی گرتوخانەی گوانتانامۆ دەترسا، رەنگە ببێتە هۆی هەڵهاتنی هەزاران داعش"
سەرۆكی دیموكراتەكانی ئەمریكا: ترەمپ ئەمریکا دەخاتە ناو مەترسیەوە

- 10/10/2019 11:01:00 PM 2106 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی ئەنجومەنی پێرانی ئەمریکا كە لە هەمانكاتدا سەرۆكی دیموكراتەكانی ئەو وڵاتەیە، هۆشداری دەدات لە ئەگەری هەڵهاتنی هەزاران چەکداری داعش لە گرتوخانەکانی سوریا و دەشڵێت" ترەمپ ئەمریکا دەخاتە مەترسیەوە".

چەک شومەر، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە پێگەی فەرمی خۆی نوسیویەتی" ترەمپ  دەیوت ئەگەر گوانتانامۆ دانەخرێت ئەوا 40 زیندانی رەنگە هەڵبێن".
زیاتر لە دە هەزار چەکداری داعش ئەگەری هەڵهاتنیان هەیە لە زیندانیەکان

"بەکشانەوەی ‌هێزەکانی ئەمریکا و رێگەدان بە تورکیا تا هێرش بکاتە سەر باکوری سوریا و کوردەکان.. زیاتر لە دە هەزار چەکداری داعش ئەگەری هەڵهاتنیان هەیە لە زیندانیەکان"لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا وای نوسیوە.

شومەر دەشلێت" ترەمپ یارمەتی داعش دەدات و رێگایان بۆ خۆش دەکات تا بە کۆمەڵ لە زیندانیەکان هەڵبێن".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP