ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان داوادەكات جەنگ لە باكوری سوریا رابگیرێت

- 10/10/2019 10:46:00 PM 1423 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان سەبارەت بە پێشهاتەكانی باكوری سوریا داوایكرد دەستبەجێ ئەو جەنگ و پێكدادانە كۆتاdی پێبهێنرێت.

ئانتۆنیۆ گوتێرێش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی باكوری سوریا زۆر نیگەرانە و زۆر گرنگە ئەو پێكدادانانە رابگیرێت".

منیش نیگەرانم لەو دۆخە مەترسیدارەی ئێستا مرۆڤەكانی تێدایە

ئاماژەی بەوەشكرد "پێویستە هەموكاتێك ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكان رێز لە پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان و یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ بگرێت، منیش نیگەرانم لەو دۆخە مەترسیدارەی ئێستا بەرامبەر مرۆڤەكان هەیە، نەك تەنها بۆ قوربانیەكان، بەڵكو بەهۆی ئەو پرۆسەی ئاوارە و سەرگەردانبونەش كە لە ئێستادا رودەدەن".

زیاتر لە 24 كاتژمێرە، سوپای توركیا بە شێوەیەكی چڕ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی كوردی لە سوریای باكور كردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە هەزاران كەس لانەكانیان جێهێشتوە، ژمارەیەك كوژراو و برینداریش قوربانی بۆردومانەكانی هێرشە توندئاژۆ و نابەرپرسانەكانی توركیان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP