یەكەمین وڵاتی ناتۆ ناردنی چەک بۆ تورکیا هەڵدەپەسێرێت

- 10/10/2019 10:18:00 PM 1638 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نەرویژ، وەک یەکێک لە سەرەکیترین هاوپەیمانەکانی ناتۆ ناردنی چەکی بۆ تورکیا راگرت، ئەوەش وەک پەرچەکردارێک لەبەرامبەر لەشکرکێشیەکانی سوپای توركیا بۆ باکور و رۆژهەڵاتی فورات.

ئینی ئەریکسن، وەزیری دەرەوەی نەرویژ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" بەهۆی ئاڵۆزی بارودۆخەکە و وەک رێکارێک لە رێگریکردن لە کاری نەخوازراو، وەزارەتی دەرەوەی نەرویژ هیچ کەلوپەلێکی نوێی سەربازی یاخود کەلوپەلێکی دیکە کە بۆ فرە لایەن بەکاربهێنرێت رادەستی تورکیا ناکات".

ئاماژەشی بەوەدا، وەزارەتی ناوخۆ چاوخشانەوە بەسەرجەم ئەو رێککەوتنانەدا دەکاتەوە کە مۆڵەتی پێدانی چەک و کەلوپەلی سەربازی بە تورکیا دەدات.

جگە لە نەرویژ، بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵەییەكان، ئەمشەو پێنج شەممە، حكومەتی فینلەندا سەرەڕای ئیدانەکردنی ھێرشەکانی دو رۆژی رابردوی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا ڕایگەیاند، ناردنی چەک بۆ تورکیا ڕادەگرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP