مەسرور بارزانی پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنوسی دیاری عێراق عه‌دنان حوسێن بڵاوكردەوە

- 10/10/2019 10:12:00 PM 1195 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بەبۆنەی كۆچی دوایی رۆژنامەنوسی دیاری عێراقی عه‌دنان حوسێن بڵاوكردەوە و وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمی رایگەیاند، "به‌رده‌وام هزر و قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌كه‌ی له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ گه‌لی كورد و سته‌ملێكراوان و گه‌لانی چه‌وساوه‌ ته‌رخانكردبو"

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌: 

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ناسراوى عێراقی، (عه‌دنان حوسێن)مان پێگه‌یشت، كه‌ به‌رده‌وام هزر و قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌كه‌ی له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ گه‌لی كورد و سته‌ملێكراوان و گه‌لانی چه‌وساوه‌ ته‌رخان كردبوو.‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی كۆچكردوو و نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانان ده‌كه‌ین و ‌ خوای گه‌وره‌ بە بەھەشتی شاد بکات و ئارامیش به‌ كه‌سوكاری ببه‌خشێت .

مه‌سرور بارزانی

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

2019/10/10


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP