سوریا گفتوگۆ لەگەڵ هێزە کوردیەکان رەتدەکاتەوە و بە "بەکرێگیراوی واشنتن" ناویان دەبات

- 10/10/2019 9:53:00 PM 1599 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا هێرشی زۆر توندی کردە سەر هێزە کوردیەکانی سوریا ، ئەنجامدانی گفتوگۆی نێوان دیمەشق و هێزە کوردیەکانیشی رەتکردوە.

فەیسەل میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە لێدوانێکیدا بیانوی زیاترە دایە ئەنقەرە بۆ چونە ناوەوەی سوپای تورکیا بە قوڵای خاکی وڵاتەکەی و وتی" ئێمە گفتوگۆ لەگەڵ کەسانێک ئەنجام نادەین کە بونەتە بارمتەی سیاسەتی ولاتانی بیانی".
هیچ شوێن پێیەک بۆ بەکرێگیراوانی واشنتن لە خاکی سوریادا نابێت

 

"هیچ شوێن پێیەک بۆ بەکرێگیراوانی واشنتن لە خاکی سوریادا نابێت" میقداد لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وای وت.

ئەوە لە کاتێکدایە، چەند سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چەند رۆژی رابردودا ئامادەی خۆیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ روسیا و سوریا راگەیاند بە مەبەستی گفتوگۆ سەبارەت بە پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە سەربازیەی دوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە سوریادا دێتە ئاراوە.

ئاژانسی رۆیتەرز، ئاماژەی بە لێدوانێکی فەرماندەیەکی بالای سەربازی سوریا کردوە کە وتویەتی" تاکە بژاردە بۆ کوردەکان دەستبەرداربونی ناوچەکانیانە بۆ حکومەتی سوریا".

هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە، لە کۆتاییەکانی ساڵی2011 رۆڵی سەرەکی و کارایان هەبوە لە پاککردنەوەی ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ژێر دەستی چەکدارانی داعش.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP