ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژە بڕیارێک بۆ بلۆککردنی سەروەتی ئەردۆغان گەڵاڵە دەکات

- 10/10/2019 9:12:00 PM 16914 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سیناتۆرەکانی ئەمریکا، له‌ هه‌ردو حزبی کۆماری و دیموکراتی  پرۆژە  بڕیارێک گەڵاڵە دەکەن بۆ بلۆککردنی ماڵ و سەروەتەکانی سەرجەم سەرکردایەتی تورکیا بە رەجەب تەیب ئەردۆغانیشەوە.
سزاکە هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، فوات ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆمار و خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەگرێتەوە

 

لیندسی گراهام، ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە پارتی کۆماری ئەمریکا رایگەیاند، پێكەوە لەگەڵ  کریس ڤان هولن، ئەندام لە کۆماریەکانی ئەمریکا پرۆژە بڕیارێکیان گەڵاڵە کردوە کە تیایدا  ماڵ و سەروەتی سەرجەم سەرۆکایەتیە سیاسیەکانی تورکیا لە ئەمریکا بلۆک دەکات.

بەگوێرەی وتەکانی گراهام، سزاکە هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، فوات ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆمار و خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

 سزاکە سەرجەم ئەو کۆمپانیا و جومگە حکومیانەش دەگرێتەوە کە ئاڵۆگۆری سەربازی لەگەڵ سوپای تورکیا دەکەن

 

ئاماژە بەوەشدراوە، سزاکە سەرجەم ئەو کۆمپانیا و جومگە حکومیانەش دەگرێتەوە کە ئاڵۆگۆری سەربازی لەگەڵ سوپای تورکیا دەکەن، هەروەها ئەو کۆمپانیایانەی بواری وزە و سوتەمەنی کە ئاڵۆگۆڕی بازرگانیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری تورکیا هەیە.

لیندسی گراهام رونیشیکردەوە، تا ئەو کاتەی سوپای تورکیا لە سوریا پاشەکشە نەکات لە سزاکە پاشگەز نابنەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP