هەواڵی ئەمڕۆ

قەڵادزێ؛ پیاوێک خۆی سوتاند

- 10/10/2019 9:12:00 PM 11913 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند،ئەمشەو پیاوێكی تەمەن 29 ساڵ خۆی سوتاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند،"کاتژمێر 7:30 خولەکی ئەمشەو هاوڵاتیەک بەناوی ( هـ . ق . ر ) لەدایکبوی ساڵی 1990 پیشەی کاسب، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لە ماڵی خۆیدا بە بەنزین خۆی سوتاند.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت،"بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیربوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکەی سەروی 60%، دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی"

ئاماژە بەوەشكراوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP