هەواڵی ئەمڕۆ

توركیا لێپێچینەوە لە سەركردەكانی هەدەپە دەكات
بەهۆی رەخنەگرتنیان لە لەشكركێشیەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤا

- 10/10/2019 8:45:00 PM 1943 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


ئاژانسی ئانادۆڵ-ی لایەنگری حكومەتی توركیا رایگەیاند "بەهۆی رەخنەگرتن و دەربڕینی ناڕەزایی لە ئۆپەراسیۆنی چاوگی ئاشتی كە لە ئێستادا بۆ سەر ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات ئەنجامدەدرێت، سكاڵا لە دژی هەریەك لە سێزای تێمێللی و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكانی هەدەپە تۆماركراوە و بەو هۆیەوە لێكۆڵینەوەیان لەگوڵدا ئەنجامدەدرێت".

ئاماژەی بەوەشكردوە "هەریەك لە تێمێللی و بوڵدان تۆمەتبارن بە لێدوانە دژەكانیان بۆ سوپای توركیا و پشتیوانیكردنی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل و هێزەكانی سوریای دیموكرات و هاوشێوەكانیان (كە ئاژانسەكە بە تێرۆریست ناوی بردون)، لەگەڵ بەخراپ باسكردنی حكومەتی توركیا بە شێوەیەكی ئاشكرا".

بەپێی زانیاریەكان، لەگەڵ هەردو هاوسەرۆكەكەی هەدەپەدا، سێ ئەندامی پەرلەمانی سەر بەو پارتە سیاسیە بە هەمانشێوە لە لایەن حكومەت و دەسەڵاتدارانی توركیاوە سەبارەت بە دژ وەستانیان بەرامبەر لەشكركێشیەكانی توركیا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP