"ئیسرائیل ئیدانەی پاکتاوی کوردەکان دەکات"
ناتانیاهۆ: ئامادەین هاوکاری گەلی کوردی جوامێر بکەین

- 10/10/2019 8:43:00 PM 1185 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئیدانەی توندی لەشکرکێشیەکانی تورکیای کرد بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و وتی" ئامادەین هاوکاری گەلی کوردی جوامێر بکەین".
ناتانیاهۆ ئەو لەشکرکێشیانەی سوپای تورکیای بە" پاکتاوی رەگەزی دژی کوردەکان" ناوبرد

 

ناتانیاهۆ ئەو لەشکرکێشیانەی سوپای تورکیای بە" پاکتاوی رەگەزی دژی کوردەکان" ناوبرد و وتی" حکومەتی ئیسرائیل زۆر بە توندی ئیدانەی پاکتاوی رەگەزی کوردەکان دەکات لەلایەن تورکیا و وڵاتە بریکارەکانی".

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئامادەی وڵاتەکەشی پیشاندا لە یارمەتی  گەلی کورد و هاوکات بەرخۆدانی کوردانی رۆژئاواشی بەرزنرخاند.

هەرچەندە یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی لەشکرکێشیەکانی تورکیای کردوە، بەڵام تا ئێستا بە شێوەیەکی کرداری هیچ هەنگاوێکی دژی تورکیا نەناوە، جگە لە ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی بەپەلە كە ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ ئەو مەبەستە رێكخرا.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP