فڕۆكەكانی توركیا ناوەندە پزیشكیەكانی سەرێ كانی بۆردومان دەكەن

- 10/10/2019 8:02:00 PM 1470 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی سوپای توركیاوە بۆ سەر ناوەندە پزیشكیەكان لە سەرێ كانی ژمارەیەك هاوڵاتی سیڤیل بونە قوربانی.

ئاژانسە هەواڵییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایانگەیاند "فڕۆكەكانی توركیا دەستیانكردوە بە بۆردومانكردنی پێگە و ناوەندە پزیشكیەكان لە سەرێ كانیێ، ئەوەش بوەتە هۆی برینداربونی هاوڵاتیانی سیڤیل".

دەیانەوێت هاوڵاتیە سیڤیلەكان رەوانەی دەرەوە نەكەین

بە گوێرەی زانیاریەكان، سەرجەم ناوەندە پزیشكیەكان رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی كوردی لە رۆژاڤا لە لایەن فڕۆكەكانی سوپای توركیاوە بە ئامانج گیراون، تیمە پزیشكیەكانیش دەڵێن "هۆكارەكەش ئەوەیە دەیانەوێت هاوڵاتیە سیڤیلەكان رەوانەی دەرەوە نەكەین".

ئەو هەنگاوە دڕندانەیەی سوپای توركیا پاش ئەوەدێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە، تیمەكانی خاچی سوری نێودەوڵەتی بە مەبەستی رزگاركردن و وەرگرتنی چارەسەری زیاتر بۆ چوار بریندار، ئەو چوار بریندارەیان رەوانەی هەرێمی جزرە كردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP