جۆبایدن: ترەمپ خیانەتی لە كورد كرد

- 10/10/2019 7:50:00 PM 5743 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جۆ بایدن، جێگری پێشوی باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند،"دۆنالد ترەمپ خیانەتی لە هاوپەیمانێكی گرنگی ئەمریكا كردوە وەك ئاماژەیەك بۆ كوردانی رۆژئاڤای كوردستان.

جۆ بایدن، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،"دو رۆژ پێش ئێستا ترەمپ، بەبێ پلان و بیركردنەوە، گڵپۆی سەوزی بۆ توركیا هەڵكرد كە سوریا داگیر بكات".

ئەمڕۆش ئێمە دەرئەنجامەكانی ئەو بڕیارە سەرۆك ترەمپ دەبینین، كە هێزەكانی توركیا هێرش دەكەنە سەر ئەو جەنگاوەرانەی یارمەتی ئێمەیاندا لە شەڕی دژی داعشدا، ئەوەش ناپاكییە بەرامبەر بەو هێزانە

 

لە تویتەكەیدا جۆ بایدن، كە لەئێستادا كاندیدی دیموكراتەكانە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆكایەتی ئەمریكا راشیگەیاندوە،"ترەمپ سوپای وڵاتەكەمانی چەواشە كردوە، بەبڕیاری كشانەوەیان لە ناوچەكە، ئەمڕۆش ئێمە دەرئەنجامەكانی ئەو بڕیارە سەرۆك ترەمپ دەبینین، كە هێزەكانی توركیا هێرش دەكەنە سەر ئەو جەنگاوەرانەی یارمەتی ئێمەیاندا لە شەڕی دژی داعشدا، ئەوەش ناپاكییە بەرامبەر بەو هێزانە".

جۆ بایدن، بڕیارەكەی ترەمپی بە سوككردنی باری شانی تیرۆریستان لەقەڵەمداوە و دەڵێت،"ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە كەمدەكاتەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP