لیندسی گراهام بۆ ترەمپ: داعش دەگەڕێتەوە و ئەسەد و ئێران بەهێزتردەبن

- 10/10/2019 6:27:00 PM 3344 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمەریكی و ئەندامی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا پەیامێكی ئاراستەی دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد و رایگەیاند،" داعش دەگەڕێتەوە و ئەسەد و ئێران بەهێزتردەبن".

بڕیارەكەت كاریگەری جددی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانمان دەبێت

 

لیندسی گراهام، لە پەیامەكەیدا بۆ دۆنالد ترەمپ دەڵێت،"بڕیارەكەت كاریگەری جددی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانمان دەبێت".

گراهام هۆشداری داوەتە سەرۆكی ئەمریكا كە بەهۆی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی سوریا، جارێكی دیكە داعش دەگەڕێتەوە و وتوشیەتی كە ئێران و رژێمی سوریا بەهێزدەبنەوە.

دوابەدوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا لەلایەن دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەئێستادا توركیا ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە دژی كوردانی رۆژئاڤای كوردستان دەستپێكردوە و بەوەش مەترسی سەرلەنوێ خۆكۆكردنەوەی ئەندامانی داعش و دەربازبونی منداڵ و خێزانەكانیان دەكرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP