وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا لەرۆما دەكات

- 10/10/2019 6:23:00 PM 1343 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا لەرۆما-یان كردوە بەمەبەستی لێپرسینەوە لە لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ رۆژئاڤای كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاندوە، ئەوان وەکو حکومەتی ئیتالیا پێیانوایە، ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا جێگای قبوڵکردن نیە و سەرکۆنەی دەکەن.

پێشتریش هەریەك لە فەرەنسا و هۆڵەندا، باڵیۆزی توركیایان لە وڵاتەكانیان بانگهێشتكردبو بەمەبەستی لێپرسینەوە لەو لەشكركێشیەی سوپای ئەو وڵاتە بەناوی ئۆپراسیۆنی (كانی ئاشتی) بۆ سەر باكوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێكردوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP