وەزارەتی دەرەوەی سوریا: بەرەنگاری دوژمنکاری تورکیا دەبینەوە

- 10/10/2019 6:00:00 PM 9146 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک بەرلەئێستا وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، بەهەمو جۆرێک بەرەنگاری دوژمنکاری تورکیا دەبینەوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە ئاژانسی سانای ئەو وڵاتەی راگەیاندوە، ئەوەی ئەردۆغان دەیڵێت کە ژیان و سەروماڵی هاوڵاتیانی سوریا دەپارێزن لەگەڵ واقیعدا یەکناگرێتەوە، لەبەرئەوەی ئەردۆغان پێشێلکاری سەروەری خاکی وڵاتەکەی دەکات و ئەوان بەتوندی روبەروی ئەو دوژمنکاریانەی تورکیا دەبنەوە.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا راشیگەیاندوە، حکومەتی تورکیا ناوچەکانی باکور بۆمباران دەکات لەکاتێکدا ئەوان روبەروی داعش بونەتەوە.

لەکۆتایدا ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە بەهەمو رێگایەکی یاسایی و سەربازی روبەروی تورکیا دەبنەوە و پاراستنی هاوڵاتیانی سوریا تەنها لەئەستۆی حکومەتی سوریادایە و هیچ لایەنێکی تر بۆی نیە ئەو ئەرکە جێبەجێ بکات. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP