سەرۆك بەرهەم لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێی لە شكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا دەكات

- 10/10/2019 5:58:00 PM 1100 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ پێنج شەممە، سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، بە بەتەلەفۆن لەگەڵ هەر یەك لە شا عەبدوڵای دوەم پادشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و شێخ محەمەد كوڕی زاید جێنیشینی ئەبو زەبی و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و ئەحمەد ئەبو غێت سكرتێری گشتی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب قسەی كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا، گفتوگۆ كرا لە بارەی لە شكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا و جەختكرایەوە لە پێویستی یەكخستنی هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكان بۆ رێگریكردن لە جەنگ و رودانی كارەساتی مرۆیی لە ناوچەكەدا، هاوكات رێگریكردن لە گەڕانەوە و خۆرێكخستنەوەی پاشماوەكانی تیرۆر و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی گەلانی ناوچەكە و پشتیوانیكردنی گەلی سوریا بۆ چارەسەری سیاسییانەی كێشەكانیان و زامنكردنی مافەكانیان لە چوارچێوەی ئاسایش و ئاشتی و شكۆمەندیدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP