ترەمپ: ئەگەر تورکیا بەپێی یاساکان نەجوڵێتەوە زۆر بەتوندی سزای دەدەین

- 10/10/2019 4:55:00 PM 2732 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتویتەر رایگەیاند، ئەگەر تورکیا بەپێی یاساکان نەجوڵێتەوە زۆر بەتوندی سزای دەدەین.

سەرۆکی ئەمریکا نوسیویشیەتی، تورکیا ماوەیەکی زۆرە شەڕی کورد دەکات، ئەوان تا کۆتایی دونیا شەڕدەکەن، ئیمە هیچ سەربازێکمان لەنزیکی ناوچەی پەلاماردانەکە نیە، ئێمە لای خۆمانەوە کۆتایمان بەو جەنگە بێ کۆتاییە هێناوە.

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندوە، قسە لەگەڵ هەردولا دەکات بۆ کۆتایهێنان بەو جەنگە بێ کۆتاییە.

وتیشی، خەڵک دەیانەوێت ئەمریکا هەزاران سەربازی دیکە بنێرێتە ئەو ناوچەیە و جەنگێکی دیکەی نوێ هەڵگیرسێنن، تورکیا ئەندامی ناتۆیە، لەبەرئەوە بەشێکی دیکە لەخەڵک داوادەکەن خۆیان بەدوربگرن لەو جەنگە.

لەکۆتایدا، ترەمپ دەشنوسێت، چاودێری وردی دۆخەکە دەکەن، بەڵام لێگەڕێ با کوردەکان شەڕی خۆیان بکەن، هەرچەندە بەهاوکاری دارایی ئێمەیە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP