کۆریای باکور هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی موشەکە ئەتۆمییەکانی دەکات

- 10/10/2019 4:17:00 PM 836 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی کۆریای باکور هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی موشەکە ئەتۆمییەکانی کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی کۆریای باکور پاش شکستی گفتوگۆکانی نێوان وەفدی وڵاتەکەی و ئەمریکا لەسوید، هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی موشەکە ئەتۆمییەکانی کرد.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی حکومەتی ئەو وڵاتە، ئیدانەکردنی  تاقیکردنەوەی موشەکە ئەتۆمییەکانی ئەمدواییەی کۆریای باکور لەلایەن ئەندامانی ئەوروپای سەربەئەنجومەنی ئاسایش ئەو وڵاتەی توڕەکردوە و رایگەیاندوە، ئیدانەکردنەکە دەستی ئەمریکای لەپشتەوە بوە.

کۆریای باکور راشیگەیاندوە، ئەو ئیدانەکردنە نامەیەکی ئاگادارکردنەوە بوە بۆ ئەوان و بەئاشکرا بۆ دروستکردنی فشاربوە لەسەریان.

راشیگەیاندوە، ئەو هەڵوێستەی یەکێتی ئەوروپا پێویستی بەهەمان هەڵوێستی ئەوان هەیە، بەڵام نەرمی نواندن و دانبەخۆداگرتنی ئەوانیش سنوری هەیە و لەهەرکاتێکدابێت دەست بەتاقیکردنەوە موشەکییەکانیان دەکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP