بۆ سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیا
لەسەرجەم مزگەوتەکانی تورکیا "سورەتی فەتح خوێنرا"

- 10/10/2019 4:10:00 PM 5219 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-       

لەکاتی نوژی بەیانی ئەمڕۆدا لەسەرجە مزگەوتەکانی تورکیا "سورەتی فەتح خوێنرا"، بۆ سەرکەوتنی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیەی کە تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان دەستیپێکردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوەندی هەواڵی تورک پرێس بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن سەرکردایەتی کاروباری شارستانیەتی تورکیا دەرکراوە، ئەمڕۆ لەسەرجەم مزگەوتەکانی وڵاتی تورکیا لەکاتی نوێژی بەیانیدا "سورەتی فەتح خوێنراوە".

سەرۆکایەتی کاروباری شارستانیەتی تورکیا، داوای لە هاوڵاتیانی هەمو شارەکانی تورکیا کردوە، بۆ ئامادەبون لە نوێژی بەیانی و خوێندنی سورەتی فەتح، وەک نزا بۆ سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی وڵاتەکەیان، کە ئێوارەی دوێنێ بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.

سورەتی فەتح لە مێژوی موسوڵماناندا بە واتای ئەنجامدانی غەزا لە دژی گەل یان دەستیەک دێت کە مسوڵمان نین.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP