سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆبوەوە

- 10/10/2019 4:05:00 PM 1043 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق  ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە فالح فەیاز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لە پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی گشتی و پێویستی لێکۆڵینەوە لە روداوەکانی تەقەکردن، بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە دەستیان بەخوێنی خۆپیشاندەرانی هێمنانە و ھێزە ئەمنییەکان سور بوە، تا روبەڕوی دادگا بکرێنەوە.

ھاوکات پارێزگاری لە خۆپیشاندەرانی ھێمنانە بکرێت کە دەستور ڕیگای پێ داوە، ھەروەھا دوپاتیش کرایەوە لە گرنگی ئەنجامدانی چاکسازی پێویست لە گشت بوارەکاندا، بە جۆرێک کەژیانێکی ئازاد و باشتر بۆ ھاوڵاتیان دەستەبەر بکات.

ھەر لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و گرنگی بەرجەستەکردنی سەقامگیری لە وڵات کرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP