سەرۆک بەرهەم و باڵیۆزی عێراق لە بریتانیا کۆبونەوە

- 10/10/2019 3:59:00 PM 1320 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق  ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەمەد جەعفەر سەدر، بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە باڵیۆزی عێراق لە بریتانیا.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە،  د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق  ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەمەد جەعفەر سەدر، بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە باڵیۆزی عێراق لە بریتانیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم، ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێ خواست لە ئەرکەکەیدا، بەجۆرێک کە ببێتە مایەی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و بریتانیا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP