خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر
لە هەولێر و سلێمانی خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت.
پەیامنێری خەندان لە هەولێر رایگەیاند، بۆ ئیدانه‌كردنی هێرش و په‌لاماری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاڤای كوردستان گردبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له شاری هه‌ولێر دەستیپێکردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاكوانان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌شداریان له گردبونه‌وه‌كه كردوە، به به‌رزكردنه‌وه و وتنی چه‌ندین دروشم ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستانیان كرد.
پەیامنێری خەندان وتیشی، خۆپیشاندەران داوا دەکەن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رێگری له هێرش و په‌لامار كۆمه‌ڵكوی توركیا له رۆژئاوای كوردستان بگرن.
هاوکات پەیامنێری خەندان لە سلێمانی رایگەیاند،خۆپیشاندان لە شەقامی سالمەوە دەستیپێکردوە و خۆپیشاندەران بە رێپێوان بەرەو باخی گشتی بەڕێکەوتون.
ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەکە بۆ بەرگرتنە لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بەمتاوانە نێودەوڵەتیانە کە ئێستا سوپای تورکیا دژی رۆژئاڤای کوردستان دەستیپێکردوە.