روسیا: ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەی تورکیا و سوریا دەکەین

- 10/10/2019 3:11:00 PM 877 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەی  نێوان حکومەتی تورکیا و سوریا دەکەین.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەی  نێوان حکومەتی تورکیا و سوریا دەکەن.

پێشتریش حکومەتی روسیا ئیدانەی لەشکرکێشییەکەی تورکیای کردو بەپێشێلکاری سەروەری وڵاتی سوریای لەقەڵمدا.

دوێنی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیای لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند ،هەریەک لەوڵاتانای یەکێتی ئەروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان و بەشێکی دیکەی وڵاتانی جیهان داوای راگرتنی دەکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP