ئیتالیا: ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا جێگای قبوڵکردن نیە

- 10/10/2019 3:05:00 PM 1169 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا رایگەیاند، پەلاماری تورکیا دژی هێزە کوردییەکان لەسوریا جێگای قبوڵکردن نیە و پێویستە هەرچی زوە ئەو هێرشانە رابگیرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لویجی دیمایۆی وەزیری دەرەوەی ئیتالیا رایگەیاندوە، ئەوان وەکو حکومەتی ئیتالیا پێیانوایە، ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا جێگای قبوڵکردن نیە و سەرکۆنەی دەکەن.
 
وتیشی، لەماوەی رابردودا، لەشکرکێشی سەربازی تیرۆری زیاتری بۆ ناوچەکە هێناوە و بەردەوامی ئەمجۆرە پەلامارانە ژیانی هاوڵاتیانی سوریا دەخاتە مەترسییەوە، ئەوەش جێگای قبوڵکردن نیە چونکە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا ئەوان تراژیدیای زۆریان بینیوە.

دوێنی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیای راگەیاند و هەریەک لەوڵاتانای یەکێتی ئەروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان و بەشێکی دیکەی وڵاتانی جیهان داوای راگرتنی دەکەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP