بەپەلە

هەسەدە: ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا توانامان بۆ چاودێرکردنی دیلەکانی داعش کەمدەکات

- 10/10/2019 2:16:00 PM 3982 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی تواناکانیان لە پاراستنی خاکەکەمان و لە چاودێریکردنی ئەو دیلانەی داعش، کە لەلامان دەستبەسەرن.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەدران چیا کوردی، یەکێک لە بەرپرسەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاندوە، "هێرشەکانی تورکیا دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی تواناکان لەپاراستنی خاکەکەمان و چاودێریکردنی ئەو دیلانەی داعش، کە لەلامان دەستبەسەرکراون".
بەرەوپێشچونی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە رۆژئاڤای کوردستان، چاودێریکردنی ئەو دیلانەی داعش کە لەلامان کەمتردەکاتەوە

 

کوردی ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرەوپێشچونی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە رۆژئاڤای کوردستان، چاودێریکردنی ئەو دیلانەی داعش کە لەلامان کەمتردەکاتەوە، لەوانەیە ببێتەهۆی راکردنیان لەدەستمان".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەرچاوەکانی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویاکردەوە، لە سەری کانێ شەڕ و پێکدادانی بەهێز بەڕێوەدەچێت، شەڕڤانان توانیویانە پێنج سەربازی تورکیا بکوژن و هاوکات چوار تانکی سوپای تورکیایان تەقاندوەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP