بەپەلە

ئێران داوا لە تورکیا دەکات بەپەلە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رابگرێت

- 10/10/2019 12:37:00 PM 7601 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات تورکیا بەپەلە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رابگرێت و هێزەکانی بکشێنێتەوە.
داوای وەستاندنی  دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی باکوری سوریا و کشانەوەی هێزەکانی هێزەکانیان دەکەین لەو ناوچانە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "ئێمە لە ترسەکانی تورکیا تێدەگەین، سەرەڕای ئەوەش داوای وەستاندنی  دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی باکوری سوریا و کشانەوەی هێزەکانی هێزەکانیان دەکەین لەو ناوچانە".
 ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەرەواندنەوەی ترس و نیگەرانیەکانی دەربارەی ئاسایشی تورکیا

 

بەیاننامەکە جەختیشیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەرەواندنەوەی ترس و نیگەرانیەکانی دەربارەی ئاسایشی تورکیا، بەڵکو دەبێتەهۆی زیاترکردنی زیانی ماددی و رۆحییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان.
ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکە ببێتە هۆکاری زیادکردنی ژمارەی قوربانیەکان و مەترسیەکانی سەر هاوڵاتیانی مەدەنی

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رونیشیکردەوە، "ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکە ببێتە هۆکاری زیادکردنی ژمارەی قوربانیەکان و مەترسیەکانی سەر هاوڵاتیانی مەدەنی".
تاران لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبێت لەگەڵ تورکیادا، ئامادەیە یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردولا

 

دوپاتیشیکردەوە، "تاران لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبێت لەگەڵ تورکیادا، ئامادەیە یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردولا".

هەروەها تاران  ئەوەیشی راگەیاندوە، "لابردنی گرژیی و ئاڵۆزیەکانی سنورەکانی تورکیا-سوریا لەڕێگەی لەڕێگەی رێزگرتنی دەسەڵات و یەکپارچەی خاکی سوریا نەبێت چارەسەرنابێت".

دوێنێ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان،سەرۆک کۆماری تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەدژی کوردەکانی رۆژئاڤا ئەنجامدا، ئەم هەنگاوەی تورکیاش لەلایەن وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش ئیدانەکرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP