لە مەندەلی شەش پۆلیسی فیدراڵی عێراق کوژران

- 10/10/2019 11:28:00 AM 1504 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

بەرپرسی کۆمیتەی مەندەلی یەکێتی رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعش  لەناحیەی مەندەلی بۆ سەر خاڵێکی پشکنین، شەش پۆلیسی عێراقی کوژران و چواری کەش برینداربون.
شەوی رابردو چەکدارانی داعش هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی عێراقی 

 

کەماڵ مستەفا، بەرپرسی کۆمیتەی مەندەلی یەکێتی بەخەندان-ی راگەیاند، شەوی رابردو چەکدارانی داعش هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی عێراقی و لەئەنجامدا شەش پۆلیسی عێراقی کوژران و چواری دیکەش برینداربون. 
شەش پۆلیسی عێراقی کوژران و چواری دیکەش برینداربون

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە روداوەکەی شەوی رابردودا دو برای یەکێک لە پۆلیسەکان کاتێک بیستویانە براکەیان کوژراوە ویستویانە بەهانایەوە بچن، لە ئەنجامدا ئەوانیش لەلایەن داعشەوە کوژراون.

زیاتر لە دو مانگە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەدیدەکرێت، مانگی رابردو فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەک پێگەیەکی ئەو رێکخراوەیان کردە ئامانج.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP