سوپای تورکیا بەچەکی قورس بۆردومانی شارۆچکەی دێرک دەکات

- 10/10/2019 11:08:00 AM 3029 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سوپای تورکیا بەچەکی قورس بۆردومانی گوندی عەین دیوار-ی شارۆچکەی دێرک-ی سەر بە پارێزگای حەسەکە دەکات.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا بە چەکی قورس گوندی عەین دیواری لە سنوری شارۆچکەی دێرکی سنوری بۆردومان کردووە.

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردوە، سوپای تورکیا لە بۆردومانەکانی بۆ سەر رۆژهەڵات و باکوری سوریا بەردەوامە و کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی هاوەنەوە گوندی عەین دیواری لە سنوری شارۆچکەی دێرکی بۆردومانکرد، کە دەکەوێتە سەر روباری دیجلە لە دوا خاڵی سنوری نێوان رۆژئاوا و تورکیادا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەسەدە لە چوارچێوەی بەرگریدا وەڵامی هێرشەکەی سوپای تورکیای داوەتەوە و لە هێرشی ئێوارەی دوێنێی سوپای تورکیادا بۆ سەر هەمان گوند دەبابەیەک تێکشکێنراوە و دو سەربازی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP