نرخی نەوتی خاو لەبازارەکاندا جارێکی دیکە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت

- 10/10/2019 11:04:00 AM 1768 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-    

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە دوای دروستبونی نیگەرانی بەهۆی ململانێ بازرگانییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و چینەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بنیامین لۆ، کە یەکێکە لە توێژەرەوە ئابوریەکانی کۆمپانیای فلیپ فیوچەرز لەمبارەیەوە رایگەیاند، "ئەگەر گفتوگۆ بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین بەرەو خراپر هەنگاوبنێت،  ئەوا وا پێشبینی دەکرێت فشارێکی نەرێنی زۆر لەسەر نرخی نەوتی خاو دروست بکات".

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برینت 11 سەنت کەمیکرد، لە دوایین مامەڵەدا بە 58.21 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا 0.2 دابەزیوە.

لەهەمانکاتدا، نرخی نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 11 سەنت دابەزی و لەدوایین مامەڵەدا بە 52.48 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا 0.2 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

لەلایەکی دیکەشەوە بەیاننامەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کە دەربارەی زۆرتربونی نەوت لەعەمبارەکانیاندا، هۆکارێکی دیکەی دابەزاندنی نەوتە لەبازاڕەکاندا.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP