ئێران رۆژنامەنوسە روسییەکەی ئازادکرد

- 10/10/2019 10:07:00 AM 1231 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-       

باڵیۆزخانەی روسیا بڵاویکردەوە، ئێران رۆژنامەنوسە روسییەکەی ئازادکردوە، کە لە رۆژی هەینی رابردو دەستبەسەری کردبو.

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە باڵیۆزخانەی روسیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هەوڵەکانی هەردو وەزارەتی دەرەوە و باڵیوزخانەی روسیا لە ئێران رۆژنامەنوسە روسییەکە لە ئێران ئازادکراوە کە لە رۆژی هەینی رابردوەوە دەستبەسەرکرابو.
یولیا یوزیکە چواری ئەم مانگە، لە فڕۆکەخانەی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکرا

 

یولیا یوزیکە، رۆژنامەنوسی روسی، هەینی رابردو چواری ئەم مانگە، لە فڕۆکەخانەی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکرا، بەڵام دوێنێ ئازادکراوە.
رۆژنامەنوسەکە لە ئێرانەوە گەشتیکردوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتوەتەوە مۆسکۆ

 

بەپێ بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی روسیا، رۆژنامەنوسەکە لە ئێرانەوە گەشتیکردوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتوەتەوە مۆسکۆ.

لەماوەی رابردودا باڵیۆزخانەی روسیا لەئێران رایگەیاندبو، یوزیک لەکاتی گەیشتن بەفڕۆکەخانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەتۆمەتی سیخوریکردن دەستگیرکراوە.
یولیا چەندین ساڵ وەک رۆژنامەنوس لەتاران کاریکردوە

 

رۆژنامەنوسێکی دیکەی روسی بەناوی بۆریس ڤۆچیچۆفسکی، کە هاوڕێیەکی نزیکی کچە رۆژنامەنوسەکەیە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، "یولیا چەندین ساڵ وەک رۆژنامەنوس لەتاران کاریکردوە".

رۆژی سێشەممەی رابردوش حکومەتی ئێران رایگەیاندبو، هۆکاری دەستگیرکردنی یولیا یوزیک رۆژنامەنوسی روسی  سیخوریکردن نەبوە، بەڵکو پەیوەندی بەهەندێک سەرپێچی پەیوەندیدار بەڤیزەی گەشتەکەیەوە هەبوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP