هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

سەرچاوەیەک: سەرۆک بەرهەم لەگەڵ سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەبی تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای کوردستانی کرد

- 10/10/2019 8:13:00 AM 2372 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، سەرۆک بەرهەم ساڵح شەوی رابردو لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەبی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوە و تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی تورکیای کردوە.
سەرۆک بەرهەم ساڵح لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەبی و سەرۆک وەزیرانەکانی ناوچەکە و جیهان قسەیکردوە 

 

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، شەوی رابردو سەرۆک بەرهەم ساڵح لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەبی و سەرۆک وەزیرانەکانی ناوچەکە و جیهان قسەیکردوە و لەبارەی رەوشی رۆژئاوای کوردستانەوە گفتوگۆیان کردوە.

هاوکات تەلەفزیۆنی فەرمی میسر بڵاویکردەوە، سەرۆک بەرهەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر ئەنجامداوە و لەبارەی رەوشی سوریا و رۆژئاوای کوردستانەوە گفتوگۆیان کردوە.
دوێنێ سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەرسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگەیاند

 

دوێنێ رەجەب تەیب، ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەرسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، ئەوەش سەرەڕای هۆشداریەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ھێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كورستان كۆببێتەوە.

چاوەڕان دەكرێت ئەنجومەنەكە بڕیارێك لەبارەی هێرشەکەی سوپای تورکیاوە لە بەرژەوەندی كورد و دژی توركیا دەربكات.

یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) ئاماری کوژراو و بریندارەکانی شەوی رابردوی هێرشەکانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکەی یەپەگە تا ئێستا پێنج گەریلای یەپەگە و سێ هاوڵاتی دیکەی مەدەنی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی رۆژئاڤا گیانیان لەدەستداوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP