ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ھێرشەكەی توركیا كۆدەبێتەوە

- 10/10/2019 8:01:00 AM 3706 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبارەی ھێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كورستان كۆدەبێتەوە.

دوێنێ هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیان کرد تاوەکو تاوتوێی ھێرشەكەی توركیا بکەن بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

چاوەڕان دەكرێت ئەنجومەنەكە بڕیارێك لەبارەی هێرشەکەی سوپای تورکیاوە لە بەرژەوەندی كورد و دژی توركیا دەربكات.

دوێنێ رەجەب تەیب، ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەرسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، ئەوەش سەرەڕای هۆشداریەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP