لە هەولێر و سلێمانى گردبونەوە دژى لەشکرکێشى تورکیا سازدەکرێت
-
10/10/2019 12:09:00 AM
4174 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
وابریارە سبەى لە شارى هەولێر و سلێمانى گردبونەوە دژى لەشکرکێشى تورکیا و پشتگیرى کوردانى رۆژئاوا سازبکرێت.
بەپێى ئەو بڵاوکراوانەى دەست خەندان گەشتوە سبەى پێنجشەمە کاتژمێر 2:30 خولەکى پاشنیوەرۆ لە بەردەم بارەگاى نەتەوە یەکگرتوەکان لە شارى هەولێر گردبونەوەیەک سازبکرێت لەژێر دروشمى"نا بۆ کۆمەڵکوژى و تیرۆرى رۆژئاواى کوردستان".
بەپێى زانیاریەکانى خەندان سبەى کاتژمێر 3:00 پاشنیوەرۆ گردبونەوەیەکى فراوان بەهەمان مەبەست لە شارى سلێمانى ئەنجامدەدرێت.
هەر لەو بارەیەوە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکى لەسەر دۆخى رۆژئاڤا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەردەوام بە دواداچون بۆ ئەم دۆخە دەکات و ئامادەکاری بۆ دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەکات.