قوباد تاڵەبانى: خوێنی کوردیش وەک خوێنی هەمو مرۆڤێکی ئەمریکی و ئەوروپی بەنرخە

- 10/9/2019 11:55:00 PM 6224 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پۆستێکیدا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک رایگەیاند،"ئیرادەی کورد بە هیچ هێزێک تێکناشکێنرێت، خوێنی کوردیش وەک خوێنی هەمو مرۆڤێکی ئەمریکی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە". 

راشیگەیاند،"جیهان گەلێک ساڵە قەرزاری کوردە، بەڵام قەرزەكەی لە کاتی خۆیدا نادەنەوە، ئێستا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئەو هێرش و پەلامار و كوشتارەی كە دەکرێتە سەر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت".

وتیشى،"چونکە جگە لە ماڵوێرانی، كاولكاری و ئاوارەیی هیچی دیکەی لێ بەرهەم نایەت و تەنها خزمەتكردنە بە داعش كە دوژمنی هاوبەشی هەمو دنیایە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP