بەپەلە

وەزیرى بەرگرى فڕەنسا: هێرشى تورکیا مەترسیە لەسەر ئاسایشى کوردەکان، دەبێت بوەستێنرێت

- 10/9/2019 11:41:00 PM 3093 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فلۆرێنس پارلى، وەزیرى بەرگرى فەرەنسا لە تویتێکیدا داواى وەستاندنى هێرشى تورکیا دەکات بۆسەر باکورى رۆژهەڵاتى سوریا.

وەزیرى بەرگرى فرەنسا رایگەیاند،" هێرشی تورکیا بۆسەر باکورى رۆژهەڵاتى سوریا مەترسیدارە".

راشیگەیاند،"هێرشەکە دەبێتە هۆى مەترسی بۆسەر ئاسایشى کوردەکان". 

وتیشى،"هێرشەکە مەترسیدارە لەبەرئەوەى دەبێتەهۆى سودگەیاندن بە داعش، کە ماوەى پێنج ساڵە ئێمە بەرامبەرى دەجەنگین، پێویستە بوەستێندرێت".

وەزیرى بەرگرى فڕەنسا راشیگەیاند،" لە بەرئەوە فڕەنسا داوادەکات کۆبونەوەى ئەنجومەنى ئاسایش سبەینێ سازبکرێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP