جۆ بایدن داوای لێپێچینەوە لە ترەمپ دەکات و بە خیانەتکار ناوی دەبات

- 10/9/2019 11:21:00 PM 7129 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆ یەکەمجار جۆ بایدن، کانیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەو وڵاتە داوا دەکات ترەمپ لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.


بایدن، لە لێدوانێکی تونددا سەرەڕای پشتگیری خۆی بۆ لێپێچینەوە لە ترەمپ وتی" ترەمپ خیانەتی لە ئەمریکا کردوە و دەستوری وڵاتەکەی لەکەدار دەکات".

"بۆ پارێزگاری لە دیموکراسیەت و لە سەروەری وڵاتەکەمان دەبێت دۆناڵد ترەمپ لێپێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت" بایدن لە هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا وای بە لایەنگرانی وت.

جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی  پێشوی ئەمریکایە، یەکێکە لە کاندیدە بە‌هێزەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020 ی ئەمریکا و بە رکابەرێکی جدی ترەمپ ئەژمار دەکرێت.


ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە؛ هەواڵی تۆمەتباربونی ترەمپ، لە میدیاکانی جیهانەوە بڵاوبوەتەوە، بەوەی گوایە "ترەمپ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا  داوای لە  ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکرانیا، کردوە  هەتا لەبارەی چالاکییەکانی کوڕی جۆ بایدن، لێکۆڵینەوە بکات.

لانیکەم 206 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوایانکردن لێکۆڵینەوەی شەفافی لە ترەمپ بکرێت، سەبارەت بەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەوە، لایخۆشیەوە ترەمپ ئیدانەی ئەو هەنگاوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و گواستنەوەی ئەو هەواڵەی لە شاشەکانی تەلەفیزیۆنەوە بە "هەوڵدان بۆ ناوزراندنی کەسایەتیەکان" ناوبرد.


رێکەوتی 21/9؛ جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، چەند راپۆرتێکی لێکۆڵینەوەی خستەڕو، کە ئاماژەیانکردوە بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، فشاریکردوەتە سەر هاوتا ئۆکرانییەکەی بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ بایدن و کوڕەکەی.

رێکەوتی 22/9؛ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەپەیوەندیە تەلەفونیەکەمدا لەگەڵ هاوتا ئوکرانیەکەم هیچ هەڵەیەکم نەکردوە، بەهیچ شێوەیەک فشارم نەخستوەتە سەر ڤۆلودیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەجۆ بایدن و کوڕەکەی.

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، لە وەڵامی داواکاریەکەی جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەپەیوەندیە تەلەفونیەکەمدا لەگەڵ هاوتا ئوکرانیەکەم هیچ هەڵەیەکم نەکردوە، بەهیچ شێوەیەک فشارم نەخستوەتە سەر سەرۆکی ئۆکرانیا، بۆ لێکۆڵینەکردن لەجۆ بایدن و کوڕەکەی.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، لە 25ی تەموزدا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیم لەگەل ڤۆلودیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجامداوە، بەڵام هیچ تۆمەتێکی لەلایەن رۆدۆڵف جولیانی پارێزەرە تایبەتەكەمەوە روبەڕو ناکەمەوە.

ڕیکەوتی 29/9؛ سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەبارەی کوڕەکەی جۆ بایدن، کارێکی پێویستبو بۆ وڵاتەکەیان، بۆ ئەوەی دڵنیابن ئەنجامدانی کارەکەی لە کۆمپانیا گازیەکەی ئۆکرانیادا لە سنوری یاسای وڵاتەکەدایە یاخود نا, پێویستبو لەسەرمان لێکۆڵینەوە لەبارەی هانتز بایدن، کوڕەکەی جۆ بایدن، جێگیری سەرۆکی پێشوی ئەمریکاوە بکەین
 
مبکۆلا ئازارۆڤ، سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندوە، "پێویستبو لەسەرمان لێکۆڵینەوە لەبارەی هانتز بایدن، کوڕەکەی جۆ بایدن، جێگیری سەرۆکی پێشوی ئەمریکاوە بکەین، بۆ ئەوەی دڵنیابین ئەنجامدانی کارەکەی لە کۆمپانیا گازیەکەی ئۆکرانیادا لە سنوری یاسای ئۆکرانیادایە یان نا"، بەڵام ئاماژەی بەجۆری ئەو یاسایانەی ئۆکرانیا نەکرد کە باسی لێوەکرد.

رێکەوتی 5/10؛ دیموکراتیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، داوای رادەستکردنی بەڵگەنامەکانی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد، وەک بەشێک لەلێکۆڵینەوەکانی لێپێچینەوەکەی ترەمپ.
Image result for trump impeachment gif
رێکەوتی 26/4؛ جۆ بایدن جێگری باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا، رایگەیاند: لەسەر پارتی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ساڵی 2020 خۆم كاندید دەكەم.

جۆ بایدن لە ڤیدیۆیەكدا كە لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، بەشێوەیەكی فەرمی كاندیدبونی خۆی لەسەر پارتی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2020 ی سەرۆكایەتی ئەمریكا راگەیاندوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP