سەرۆک بەرهەم: دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکگرتوبێت لە رێگریکردنی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر سوریا

- 10/9/2019 10:29:00 PM 3464 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک بەرهەم، سەرۆککۆماری عێراق داوا دەکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکگرتو بێت سەبارەت بە رێگریکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا.

سەرۆک کۆمار رایدەگەیەنێت"هێرشی سەربازی توركیا بۆ ناو سوریا بەرزبونەوەی گرژوئالۆزیەکی مەترسیدارە، ودەبێتە هۆكاری مەینەتی مرۆڤایەتی و بەهێزكزدنی گروپە تێرۆریستەكان".

"كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت یەكگرتو بێت بۆ ڕێگری لەم كارەساتە و بۆ پشتیوانی لە چارەی سیاسی بۆ مافی هەمو سوریەكان، بە كوردەوە، بۆ ئاشتی و شکۆ و ئاسایش" سەرۆک کۆمار لە بەشآێکی دیکەی پەیامەکەیدا وا دەڵێت.

سەرەڕای هۆشدار و ئیدانەکانی  وڵاتانی جیهان و شەقامی عەرەبی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا، ئێوارەی ئەمرۆ سوپای تورکیا لەشکرکێشیەکانی بۆ ناو  خاکی ئەو وڵاتە دەستپێکرد و لە ئێستادا شەر و پێکدادان لە نێوان هیزە کوردیەکانی ئەو ناوچانە و سوپای تورکیا بەردەوامە.

نیشانەکردن :

#سەرۆککۆمارى عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP