هاتوچۆی گەرمیان سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە حكومیەكان ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

- 10/9/2019 9:54:00 PM 1957 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاند، کە ئەو ئۆتۆمبێلە میریانەى بۆ کارى تایبەت بەکاردەهێنرێن دەستیان بەسەردادەگیرێت.

له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی بۆكاری تایبه‌تی به‌كاربێت، ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گه‌رمیان لە راگەیەندراوێکدا، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان‌ و بەڕێوەبەرایەتیەكان ‌و فەرمانگە حكومیەكانی ئیداره‌ی گه‌رمیان دەكات، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی میری لۆگۆی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیوه‌نه‌بێت و ده‌ستكاری تابلۆكه‌ی كرابێت، واته‌ له‌ژماره‌ی حكومییه‌وه‌ گۆڕابیت بۆ ژماره‌ی كاتی و له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی بۆكاری تایبه‌تی به‌كاربێت، ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت.

راشیگەیاندوە، له‌لایه‌ن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ‌كه‌سی سه‌رپێچیكار له‌ڕێگای به‌شی داواكانی هاتوچۆوه‌ ده‌دریته‌ دادگا، بۆ سزادانی به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت.

ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ لێیده‌خوڕێت ده‌درێت به‌ دادگا 

ئاماژەى بەوەشداوە، هەر شوفێرێكی میری پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره‌ نه‌بێت راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا ده‌گیرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ لێیده‌خوڕێت به‌تومه‌تی به‌كارهێنانی موڵكی گشتی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ده‌درێت به‌ دادگا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP