پێکدادان لەنێوان هێزە کوردیەکان و سوپای تورکیا دەستیپێکرد

- 10/9/2019 9:34:00 PM 26085 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە رۆژاڤای كوردستان، پێكدادانی زەمینی لەنێوان هەریەك لە سوپای توركیا و شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات رویدا.

مەروان قامیشلۆ، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند "شەڕڤانانی رۆژاڤا لە ناوچە سنوریەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات، لەگەڵ سەربازانی سوپای توركیادا پێكیانداداوە".

پێكدادانەكانی نێوان هێزە كوردیەكان و سوپای توركیا لە تەواوی ناوچە سنوریەكاندا بەردەوامە

ئاماژەی بەوەشكرد "پێكدادانەكانی نێوان هێزە كوردیەكان و سوپای توركیا لە تەواوی ناوچە سنوریەكاندا بەردەوامە و شەڕڤانان وەڵامی لەشكركێشی و هێرشەكان دەدەنەوە".

لای خۆیەوە موستەفا بالی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە تویتەری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە "سوپای توركیا شاری كۆبانێ-ی بۆردومان كردوە، كە دەكەوێتە ناوچەی سنوری رۆژهەڵاتی سوریا".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP