یەکێتی ئەوروپا و ولاتانی عەرەبی داوا دەکەن تورکیا هێرشەکانی بۆسەر سوریا رابگرێت

- 10/9/2019 9:01:00 PM 2453 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، داوایان لە تورکیا کردوە هێرشەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رابگرێت، هاوکات فرنسا بە توندی ئیدانەی ھێڕشەکەی تورکیای کردوەو  رایگەیاندوە، "ئەو کەیسە دەگوازێتەوە بۆ  ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی".

لە لایەکی دیکەوە هەر یەکە لە فرەنسا و بریتانیا داوای دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکانیان کردوە لەبارەی ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سوریا.

حکومەتی ئەڵمانیاش نارەزایی خۆی لەو لەشکرکێسیەی تورکیا دەربری  و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا لە باکوری سوریا دەکەین.

مسریش لایخۆیەوە زۆر بە توندی ئیسدانەی ئەو لەشکرکێشیە دەکات و داوای پاراستنی سەروەری و  یەکێتی خاکی سوریا و سەقامگیری سوریا دەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە کە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردوە کە، ئەمریکا و بەریتانیا و ڕوسیا و ئەڵمانیا و فڕەنسا و ئیتاڵیا و بە گشتی ناتۆی لەو لەشکرکێشیە ئاگادار کردوەتەوە کە خۆی بە  ئۆپەراسیۆنی "چاوگی ئاشتی" ناوی دەبات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP