لەسەروبەندی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر سوریا
لیرەی تورکی لە بۆرسەکانی جیهان هاڕەی کرد

- 10/9/2019 7:33:00 PM 64045 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سە لە ئێوارەی ئەمرۆ لیرەی تورکی دابەزینی زۆر بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای راگەیاندنی لەشکرکێشی سوپای ئەو وڵاتە بۆ باکور و رۆژهەلاتی فورات.

بەگوێرەی پێنوێنەکانی بۆرسەی بلومێرگ، کاتژمێر 5:00 سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان یەک دۆلاری ئەمریکی بە 5 لیرە و 86 قورش مامەڵەی پێوەکراوە، ئەو کاتەش هاوساتە لەگەڵ راگەیاندنی هیرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا لەلایەن ئەردۆغانەوە.

بەوپێیەش لیرەی تورکی بۆ جاری دوەم لەسەر یەک لەم هەفتەیەدا دابەزانی  بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، لە چاو بەهای سەرلەبەینای ئەمرۆیدا سەدا یەک زیاتر دابەزیوە.

رێکەوتی 7 ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "ئەگەر توركیا یەك هەنگاو بەرەو دەرەوەی سنورەكان و بۆ ناو خاكی سوریا بهاوێت، ئابوری ئەو وڵاتە دادەڕمێنم، كە پێشتریش ئەو كارەم ئەنجامداوە".

سەرەڕای هۆشداری و هەرەشەکانی ئەمریکا، سەرلەئێوارەی ئەمرۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستپێکی هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ رۆژهەڵات و باکوری فورات راگەیاند.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP