وه‌زیری ئه‌وقاف لەگەڵ پاپاى ڤاتیكان كۆبوەوە

- 10/9/2019 6:49:00 PM 2436 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری ئەوقافی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ پاپا-ی ڤاتیكان و سەرۆك وەزیرانی ئەو ناوچەیە لە ڤاتیكان كۆبونەوە و لە كۆبونەوەكەشدا باس لە رۆڵ و پێگەی هەرێمی كوردستان كرا سەبارەت بە لەخۆگرتنی ئاوارەكان و پێكەوەژیانی ئاینی.

لە بڵاوكراوەیەكدا، وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشەممە شاندێكی وه‌زاره‌تی ئەوقاف و كاروباری ئاینی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌گه‌ڵ پێترۆ پارۆلین، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان كۆبوەوە.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستانی كردوە

لەراگەیاندراوەکەدا هاتوە، "له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندی هه‌ردولا و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ له‌ خۆگرتنی ئاواره‌كان به‌گشتی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی کرا، لەهەمانكاتدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستانی كردوە، كه‌ نمونه‌یه‌كی جوانی به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی پیشانی هه‌مو دونیا ده‌ده‌ن، هاوكات سوپاسی ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی كردوە كه‌ له‌كاتی سه‌ردانی بۆ هه‌رێمي كوردستان لێیكراوه‌" .

دڵخۆشی خۆی بۆ ئارامی كوردستان و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی

دوابەدواى ئەو دیدارە، له‌ بۆنه‌یه‌كی گشتیدا له‌ ڤاتیكان دكتۆر پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى  وه‌شاندی یاوه‌ری چاویان كه‌وت به‌ پاپای ڤاتیكان و لە دیدارەکەدا پاپاى ڤاتیکان، دڵخۆشی خۆی بۆ ئارامی كوردستان و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی و به‌ڵێنیدا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات .

وەزارەتى ئەوقاف ئاماژەى بەوەشدا، بڕیاره‌ وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كۆببێته‌وه‌، ئاشکراشیکرد شاندەکەى وەزارەت لە کۆبونەوەکاندا باس له‌ رۆڵی مامۆستایانی ئایینی پیرۆزى ئیسلام دەكەن، له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی بیری میانڕه‌وی له‌ هه‌رێمی كوردستان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP