کارێکدەکەم کە کۆنگرێس سزایەکی قورسی ئەردۆغان بدات
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ تورکیا: هێڵی سور نەبەزێنیت

- 10/9/2019 6:45:00 PM 10876 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیندسی گراهام، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ و ئه‌ندامی سەر بە پارتی کۆماری و یه‌کێک‌ له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ ناوداره‌کانی واشنتن،  سەبارەت بە لەشکرکێشیەکانی سەر خاکی سوریا په‌یامێکی ئاراسته‌ی تورکیا کرد.

له‌ په‌یامه‌که‌یدا گراهام له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی "بۆ حکومه‌تی تورکیا.. گڵۆپی سه‌وزت بۆ هه‌ڵنه‌کراوه‌ تا بچیته‌ باکوری سوریا".

هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: "له‌ کۆنگرێس له‌ هه‌ردو حزبی کۆماری و دیموکراتی به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی زۆر هه‌یه‌، پێویسته‌ ئه‌وه‌ وه‌ک هێڵی سور ببینی و له‌سه‌رت پێویسته‌ ئه‌و هێڵه‌ نه‌به‌زێنیت".

لیندسی گراهام به‌ هاشتاگی (#StandWithTheKurds) زنجیرە  پەیامێکی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردوه‌ته‌وه‌، پالپسشتی خۆی  بۆ کوردەکانی سوریا دەڕبڕوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکانیدا گراهام  دەڵێت"نزا بۆ دۆستە کوردەکانمان بکەن، کە زۆر بێشەرمانە لەلایەن ئیدارەکەی ترەمپەوە پشتیان تێکرا، ئەم هەنگاوە رێخۆشکەر و دڵنیایدەرە لە سەرهەڵدانەوەی داعش".

"هەمو هەولێکم دەخەمە گەر  تا وا لە کۆنگرێس بکەم باجێکی قورس بە ئەردغان بدات" گراهام لە بەشێکی دیکەی پەیامەکانیدا وا دەلێت.

ئه‌م تویته‌ی گراهام له‌ کاتێکدایه‌، سوپای تورکیا لە ئێستادا لە سەرو بەندی لەشکرکێشیەکی نایاسایدایە بۆ ناو قوڵای خاکی سویا و ناوچەکانی باکور و  رۆژهەلاتی فورات.

لیندسی گراهام له‌ رابردوشدا هه‌ڵوێستی به‌و جۆره‌ بوه‌، که‌ نابێت ئه‌مه‌ریکا پشت له‌ کورد له‌ باکوری سوریا بکات.

له‌ لێدوانێکی پێشویدا، و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، واته‌ دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا گراهام رایگه‌یاندبو، "هیوادارین رێگایه‌ک بدۆزینه‌وه‌ بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی که‌ تورکیا هه‌ست به‌ دڵنیایی خۆی بکات و نابێت هاوپه‌یمانه‌کانمان له‌ سوریا به‌جێبهێڵین‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP