سەرچاوەیەک لە ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا: ترەمپ بۆ هەرەشەکانی ئەردۆغان ملکەچ بوە

- 10/9/2019 5:49:00 PM 10588 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی رێکەوتی 7 ی ئەم مانگەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و هاوتا تورکەکەی رایدەگەیەنێت" ترەمپ لە ژێر هەرەشەکانی ئەردۆغان چەمیوەتەوە و ملکەچی داواکاریەکانی بوە".
ترەمپ بێ هیچ خۆڕاگرییەک ملکەچی داواکارییەکانی ئەردۆغان بوە سەبارەت بە سوریا

 

گۆڤاری نیوزویک بەگێڕانەوە لە بەرپرسێکی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە"ترەمپ بێ هیچ خۆڕاگرییەک ملکەچی داواکارییەکانی ئەردۆغان بوە سەبارەت بە سوریا".

ئەو هەفتەنامەیە ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرێکدا بەئاماژە بە وتوێژی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و تورکیا کە ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە نزیک سنوری سوریا و تورکیای لێکەوتەوە، بەگێڕانەوە لەو سەرچاوەیە نوسیویەتی، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر  هەڕەشەو گوڕەشەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە"چۆکداهاتوە"و بەئاسانی داواکارییەکانی ناوبراوی سەبارەت بە سوریا قەبوڵ کردوە.

ئەو سەرچاوەی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا کە نەیوستوە  ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاندوە، بێگومان ترەمپ لەدانوستاندا لاواز بو و پاشەکشەکردنی هێزەکانی پشت ڕاست کردەوە هەتا واپێشان بدات کە ئێمەش شتێکمان بەدەست هێناوە، بەڵام لەڕاستیدا هیچمان دەس نەکەوت."

کۆشکی سپی پاش پەیوەندیی تەلەیفونی رۆژی دوشەممەی ترامپ لەگەڵ ئەردۆغان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" بە سەرنجدان بەبڕیاری تورکیا بۆ دەسپێکی هێرشی سەربازی لەناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی کوردەکان لەباکوری سوریا، هێزە ئەمریکییەکان لەو ناوچە دەکشێنەوە"

لە  ماوەی  دو رۆژی رابردودا،  دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، چەندین پەیامی جیاوازو دژ بەیەكی لەسەر دۆخی سوریا و هەڕەشەكانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر ناوچەی باكور و رۆژهەڵاتی  فورات داوە و لە پەیامێكدا راگەیاند،"کاتی ئەوەهاتوە لەو شەڕە بێمانایە بێینە دەرەوە کە کۆتایی نییە و کورد لە بەرامبەر پارەو چەکدا شەڕی بۆ کردوین".

لەلایەكی دیكەوە هەڕەشەی لە توركیا كرد و وتی،"هەنگاوێك بەرەو سوریا بنێت ئابوریەكەی دەڕوخێنم".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP