تەقینەوەیەک لەناوچەی رائسل عەین لەباکوری سوریا رویدا

- 10/9/2019 4:39:00 PM 3812 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لەناوچەی رائسل عەین لەباکوری سوریا رویدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگاکانی راگەیاندنی تورکیا بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەکی گەورە شاری رائسلعەینی هەژاند، کە دەکەوێتە باکوری رۆژهەلاتی تورکیا، لەسەر سنوری بەرامبەر ناوچەی سیلانباری تورکیا.

بەپێی زانیاریەکان، ئەو تەقیەوەیە هاوکاتە لەگەڵ بیستنی دەنگی بەرزبونەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لەلایەن خۆیانەوە ئەوەیان دوپاتکردوەتەوە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی توکیا دەستیان بەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی کردوە، ئەمەش ترسێکی زۆری لەنێوان هاوڵاتیانی ناوچەکە دروستکردوە.

ئەم تەقینەوە دوابەدوای راگەیەندراوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دێت کە تیایدا ئاماژەی بەوەکردوە، تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی لەباکوری رۆژهەڵاتی تورکیا دەستپێکرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP